كریستیانۆ دیسان به‌سه‌ر مێسی دا سه‌ركه‌وت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌مێریكا، ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نترین وه‌رزشكارانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا كریستیانۆ لوتكه‌ی گرتووه و مێسی ـیش پله‌ی دووه‌می بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی باسكه‌ی ئه‌مێریكا چۆل كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 حوزه‌یرانی 2017، گۆڤاری (فۆڕبێس)ـی ئه‌مێریكا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نترین وه‌رزشكارانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، ریزبه‌ندییه‌كه به‌پشت به‌ستن به‌و داهات و گرێبه‌سته بازرگانی و ریكلام و مووچه‌ی كه له یانه‌كان ده‌ستنیان ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵات و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌هۆی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یان كۆی ده‌كه‌نه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 93 ملیۆن دۆلار پێشه‌نگی وه‌رزشكاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانی گرتووه.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 80 ملیۆن دۆلار له پله‌ی دووه‌مه‌وه بۆ خانه‌ی سێیه‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا لیبرۆن جه‌یمسی ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مێریكا به 86 ملیۆن دۆلار بۆ خانه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندی 10 ده‌وڵه‌مه‌نترین وه‌رزشكاری جیهانه
1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ 93 ملیۆن دۆلار
2ـ لیبرۆن جه‌یمس 86 ملیۆن دۆلار
3ـ لیۆنێل مێسی 80 ملیۆن دۆلار
4ـ رۆجێ فێدرێر، تێنسزانی سویسرا 64 ملیۆن دۆلار
5ـ كیڤن دۆرلانت، باسكه‌زانی ئه‌مێریكا 60 ملیۆن دۆلار
6ـ ئاندرۆ لوك ـ یاریزانی تۆپی پێی ئه‌مێریكا 50،6 ملیۆن دۆلار
7ـ روری ماكلۆری، یاریزانی گۆڵفی ئه‌مێریكا 50 ملیۆن دۆلار
8ـ ستیفن كاری، باسكه‌زانی ئه‌مێریكا 47 ملیۆن دۆلار
9ـ جه‌یمس هاردن، باسكه‌زانی ئه‌مێریكا، 46،6 ملیۆن دۆلار
10ـ لویس هامڵتۆن، شۆفێری فۆرمولا وه‌نی بریتانیا، 46 ملیۆن دۆلار
گۆڤاره‌كه له به‌رواری 1/6/2016 هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ده‌وڵه‌مه‌نترین وه‌رزشكارانی جیهان ده‌ستپێكردووه تا 1/6ـی ئه‌مساڵ.