لاڤرۆڤ دۆسته دێرینه‌كه‌ی لێبووه به دوژمن
K24 - هه‌ولێر:
ماریا زه‌خارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ته‌نها قسه له‌سه‌ر پرس گه‌رمه‌كان و دید و بۆچوونه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆسییه سیاسی و دپلۆماسییه‌كانه‌وه ناكات، به‌ڵكو زانیاری له‌سه‌ر وه‌زیره‌كه‌یشی "سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا" بۆ میدیاكان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مجاره زه‌خارۆڤا باسی سووریا و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه و دۆسێی كریمیا ناكات، به‌ڵكو له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشانی لاڤرۆڤ قسه‌یكردووه‌و ده‌ڵێت" به‌راورد به ساڵانی پێشوو، لاڤرۆڤ جگه‌ره‌كێشانی زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتوویه‌تی" پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ زۆر جگه‌ره‌ی ده‌كێشا و ئاڵووده‌ی ببوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌نده كه‌میكردووه‌ته‌وه، رۆژانه دوو تا سێ جگه‌ره ده‌كێشێت".
زه‌خارۆڤا ده‌ڵێت " لاڤرۆڤ خوی به جگه‌ره‌كێشانه‌وه گرتووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویستییه‌كی رۆژانه ته‌ماشای بكات".
لاڤرۆڤ به ئاڵووده‌بووی جگه‌ره ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌ڵام له یه‌كێك له دیداره ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌كانیدا گوتبووی" هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م و شێوه ژیانێكی ته‌ندروست بۆ خۆم هه‌ڵده‌بژێرم".