پەرلەمانتارێك: كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی گرێبه‌سته‌كانی نێوان هه‌رێم و رووس نه‌فت روونده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە داھاتوودا كاریگەرییە ئەرێنییەكانی گرێبەستی نەوتی نێوان كۆمپانیا رووس نەفت و ھەرێمی كوردستان دەردەكەوێت.
ھیڤا حاجی میرخان، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە كوردستان24 گوت: "دەكرێت گرێبەستی نەوتی نێوان ھەرێمی كوردستان و رووس نەفت بكرێت بە دوو مەلەف و بە دوو شێوە خوێندنەوەی بۆ كرێت، ھەم لە رووی ئابوورییەوە ھەمیش لە رووی سیاسی، چونكە كۆمپانیایەكی وا گرنگ لە یەكێك لە وڵاتە زلھێزەكانی دونیا، گرێبەست لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بكات، جگە لە قازانجی ئابووری لە باری سیاسی‌دا سوودێكی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت".
گوتیشی: "گرێبەستكردن لەگەڵ ئەم جۆرە كۆمپانیا گەورانە و ناساندنی ھەرێمی كوردستان وەك ھەرێمێك كه نه‌وت ده‌فرۆشێت، خۆی لە خۆیدا بناغەیەكی گرنگە بۆ ئەوەی ھەرێمی كوردستان بكەوێتە سەر ھێڵی فرۆشتنی نەوت و له ئاستی جیهانیشدا زیاتر متمانه درووست ببێت، چونكه پێشتر حكومه‌تی عێراقی به تایبه‌تی له سه‌رده‌می نووری مالیكی‌دا، دژایه‌تیه‌كی زۆری ئه‌و دۆسێیه‌ی كرد‌و هه‌وڵی زۆری‌دا له‌مپه‌ر له به‌رده‌م به بازاڕكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا درووست بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك رووس نه‌وت كه كۆمپانیای وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك رووسیایه، بێ لێكۆڵینه‌وه نایه‌ت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، بێگوومان ئه‌و گرێبه‌ستانه سوودی دووسه‌ره‌ی هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌م بۆ رووسیا هه‌یه".
بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" رووسیا ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ری جیهانه و به درووستبوونی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌توانین له رووی سیاسیشه‌وه سوودی زۆری لێوه‌ربگرین، چونكه ئیستا گه‌لی كوردستان به‌ره‌و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت و واده‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ش دیاریكراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رێم له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێویستی به دۆست و پاڵپشتی زیاتر ده‌بێت، بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابووری و له داهاتووشدا بازرگانی جۆراوجۆر له كه‌رته جیاوازه‌كاندا، ده‌چێته خزمه‌تی پرسه سیاسییه‌كانی كوردستانیشه‌وه. چونكه رووسیا یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی مافی "ڤیتو"وه، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ پاڵپشتی خۆیشی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رنه‌بڕێت، ئه‌وا دژی ناوه‌ستێته‌وه، چونكه خۆیشیان بوونه‌ته خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له دوایین دیداری نێوان ڤلادێمیر پوتین و نێچیرڤان بارزانیدا، سه‌رۆكی رووسیا باسی بوونی په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی نێوان رووسیا و كوردی كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه پێویسته بۆ داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا به‌ره‌و پێش ببرێت".
ھیڤا حاجی میرخان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەم جۆرە گرێبەستانە سەرەتاییەكە بۆ ئەوەی ھەرێمی كوردستان لە رووی ئابوورییەوە بتوانێ پشت بە داھاتی نەوتی خۆی ببەستێ، ھاوكات وەڵامێكی بەھێز دەبێت بۆ كه‌سانی وه‌ك نووری مالیكی كه ساڵانێكه بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستانیان بڕیووە".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی گێربه‌ستی نه‌وتیی پێویسته هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێكمیی نه‌وت و گاز ئاماده‌بن و واژۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند" زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌وێ ئاماده‌بوون و ئه‌و ئه‌ندامانه‌یشی ئاماده نه‌بوون، هیچ گرفتێك ناهێنێته ئاراوه، چونكه هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز خاوه‌ن مافی ڤیتۆ نین".