حه‌شدى شه‌عبى هاووڵاتييه‌كى سوننه‌ مه‌زهه‌ب ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

هاووڵاتییه‌كه‌ هۆكاری ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 باس ده‌كات.. هه‌رجاره‌ و شتێكیان پێگوتووه‌

K24  - كه‌ركووك:

هاووڵاتييه‌كى عه‌ره‌بی سووننه‌ مه‌زهه‌ب، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری ده‌ده‌ن، دواتریش ئازادی ده‌كه‌ن و به‌ گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ش، چه‌كدارانی حه‌شد پێیان گوتووه‌ كه‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌.

پێشتریش لەڕێگەی بەغدا کەرکووک، چەندین جارشۆفێرانی کورد لێیاندراوەو سووکایەتێان پێکراوە ، چەندین هاوڵاتیش ڕفێندراون.