چاره‌سه‌ركردنى بۆنى ناخۆشى ناوده‌م له‌كاتى به‌رۆژووبووندا
K24- هه‌ولێر
زۆربه‌مان له‌كاتى به‌رۆژووبوون هه‌ست به‌ناخۆشى بۆنى ده‌م ده‌كه‌ين، چ بۆنى ده‌مى خۆمان بێت، يان بۆنى ده‌مى كه‌سى به‌رامبه‌رمان.
سه‌ره‌تا پێويسته هۆكاره‌كانى تێكچوونى بۆنى ده‌م بزانين، بۆ ئه‌وه‌ى خۆمانى لێ بپارێزين، به‌تايبه‌تى له‌كاتى به‌رۆژووبووندا، تاوه‌كو نه‌بينه هۆكارى بێزارى ئه‌و كه‌سانه‌ى گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ين.
بۆنى ناخۆشى هه‌ناسه چۆن دروست ده‌بێت؟
ناخۆشى بۆنى هه‌ناسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونى ئه‌و ميكرۆبانه‌ى له‌ناو ده‌م كار له‌سه‌ر خواردنه جێماوه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌بنه هۆى تێكچوون و په‌يدابوونى گازه بۆن ناخۆشه‌كان، له‌زۆربه‌ى كاته‌كاندا سه‌رچاوه‌ى ئه‌و بۆنه ناخۆشييه‌ى هه‌ناسه رووده‌دات به‌رێژه‌ى 85%-90% .
هه‌روه‌ها هه‌وكردنى گيرفانه هه‌واييه‌كانى لووت و هه‌وكردنى قورگ و كێشه‌كانى سورێنچك و گه‌ده سه‌رچاوه‌ى ترن بۆ ناخۆشبوونى بۆنى هه‌ناسه.
هۆكاره‌كانى گۆڕان و ناخۆشبوونى بۆنى ده‌م و هه‌ناسه
- گوێ نه‌دان به‌خاوێنى ناوده‌م وه‌ك پاكنه‌كردنه‌وه‌و نه‌شووتنى ده‌م و ددانه‌كانمان به‌شيوه‌يه‌كى رێك، كه پێويسته به‌لايه‌نى كه‌م رۆژانه دووجار ددانه‌كانمان بشۆين و به‌ده‌زوى تايبه‌ت نێوان ددانه‌كان خاوێن بكه‌ينه‌وه.
- وشكبوونى ناو ده‌م، به‌تايبه‌تى له‌كاتى به‌رۆژووبوون، چونكه رێژه‌ى شله رژێنه‌كانى ناوده‌ممان كه‌مده‌بێته‌وه.
- جگه‌ره كێشان، يه‌كێكى تره له‌هۆكاره‌كانى بۆنى ناخۆشى هه‌ناسه، ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سه‌كه به‌رۆژووشبێت، چونكه پاشماوه‌ى دووكه‌ڵى جگه‌ره له‌ناو بۆڕى هه‌ناسه‌و سيييه‌كاندا ماوه‌يه‌كى زۆر ده‌مێنێته‌وه.
- خواردن و خواردنه‌وه وه‌ك خواردنى پياز و سير، يان مانه‌وه‌ى پارچه گۆشتى بچووك له‌نێو ددانه‌كان و تێكچوونى.
- ده‌رمانه‌كان، ئه‌و ده‌رمانانه‌ى دژى هه‌ستيارى كارده‌كه‌ن، ده‌بنه هۆى وشكبوونى ده‌م و لووت، يان هه‌ندێ جۆرى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ نه‌خۆشى درێژخايه‌نى وه‌ك شه‌كره‌و فشارى خوێن به‌كاردێن.
- كلۆربوونى ددان و هه‌وكردنى پوك، يه‌كێكى ديكه‌يه له هۆكاره‌كانى بۆنى ناخۆشى هه‌ناسه.
- نه‌خۆشيه درێژخايه‌نه‌كان وه‌ك نه‌خۆشى شه‌كره و په‌ككه‌وتنى گورچيله‌كان و هه‌وكردنى گه‌ده هۆكارى ترن بۆ بۆن ناخۆشى هه‌ناسه.
بۆ نه‌هێشتنى بۆنى هه‌ناسه، پێويسته زوو زوو ناو ده‌ممان ته‌ڕبكه‌ينه‌وه، رۆژانه‌ش پاش ژه‌مه‌كان ددانمان بشۆين و له‌گه‌ڵيشيدا سه‌ر زمانمان بشۆين، دواتر بڕى ئاوى پێويست بخۆينه‌وه و دووربين له وشكبوونى ناو ده‌م.