ئه‌سه‌د به ته‌نيا به بازاردا ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د، به ته‌نيا سه‌ردانى ميهره‌جانى به بازاركردنى به ناونيشانى (له سووريا درووستكراوه) كرد، كه له گه‌ڕه‌كى مزه‌ى ديمه‌شقى پايته‌خت كرابوويه‌وه.
ميهره‌جانه‌كه له لايه‌ن ژوورى بازرگانى ديمه‌شقه‌وه به بۆنه‌ى ره‌مه‌زانى پيرۆزه‌وه كرابوويه‌وه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له لايه‌ن كه‌ناڵه‌كانى سوورياوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك هاووڵاتييه‌كى ئاسايى و به بێ پاسه‌وان و هيچ جۆره ديارده‌يه‌كى ئه‌منى و چه‌كدارى و درووستكردنى قه‌ره‌باڵغى و كاروانى ئۆتۆمبێل سه‌ردانى پيشانگه‌كه‌ى كردووه و له‌گه‌ڵ هاووڵاتيان وێنه ده‌گرێت و له باره‌ى نرخى كاڵاكانه‌وه قسه ده‌كات.