فوئاد حوسێن ئه‌و پرسیاره ئاشكرا ده‌كات كه له ریفراندۆمدا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (106)، بڕیاری ئه‌نجامدانی راپرسی ده‌ركرد و تێیدا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی راسپاردووه ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی جێبه‌جێ بكات.
به گوێره‌ی فه‌رمانی هه‌رێمی، راپرسی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی ئه‌نجام ده‌درێت و پرسیار له‌وه ده‌كرێت: " ئایا ده‌ته‌وێ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ؟".
وه‌ك وێباسیتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه به پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، و پشت به‌ست به بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسین كه مافێكی دانپێنراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و به‌و پێیه‌ی گه‌لی كوردستان خاوه‌ن هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆیه‌تی له‌رووی خاك و زمان و كلتور و مێژوو و شوناس، و گشت بنه‌ماكانی پێناساندنی وه‌كو گه‌لێك، بۆیه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان مافی هه‌یه بڕیار بدات له‌سه‌ر چاره‌نووس وداهاتووی خۆی.
فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌رووكه گه‌لی كوردستان هه‌ر له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق خه‌باتی كردووه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی و بۆ پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عێراقی،و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، چه‌ندین به‌ڵێن و به‌ڵگه‌نامه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه پێشكه‌ش كراون. به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌موویان پێشێل كراون و پشتگوێ خراون و وه‌ڵامی داواكارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكان به ئاگر و ئاسن دراونه‌ته‌وه، و گه‌لی كورد تووشی نه‌هامه‌تی هاتووه وه‌ك جینۆساید‌كردن له‌ژێر ناوی ئه‌نفال، و راگواستنه‌وه و نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێ، و خاپووركردنی گوند و ئاواییه‌كان و ژێرخانی ئابووری، و به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی قه‌ده‌غه‌كراو له دژی خه‌لكی سیڤیل .
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆك بارزانی له فه‌رمانه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق له ساڵی 2003 و هاتنه پێشه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و فره‌حیزبی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه كه تێیدا مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بێت، گه‌لی كوردستان سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تی و قوربانیدان به‌شدارییه‌كی كارای كرد له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و دانانی ده‌ستوورێك كه مافی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت.
هه‌ر له‌و فه‌رمانه، ئاماژه به پێشێلكارییه ده‌ستوورییه‌كان كراون، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌نجامدراون و باس له‌وه ده‌كات، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، عێراق هێشتا پڕه له پێشێكاری ده‌ستوور، و گرنگترین پایه‌كانی فیدراڵی كه دابه‌شكردنی داهات و دیاریكردنی سنووری هه‌رێمه جێبه‌جێ نه‌كراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بودجه‌ی هه‌رێم بڕدراوه، و مادده‌ی 140ی ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كراوه، و ئه‌نجومه‌نی فیدرالیش دروست نه‌كراوه، كه ئه‌وانه هه‌موویان پێشێلكاری ده‌ستوورین، و به‌پێی دیباجه‌ی ده‌ستوور ئاماژه دراوه به‌وه‌ی " پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستووره یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی عێراق و گه‌له‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌پارێزی"، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه پێشێلكردنی ده‌بێته هۆی لێكترازان.
هه‌روه‌ها فۆاد حسێن گوتی له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی به‌رده‌وامی حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشێلكردنی ده‌ستوور و پشتگوێخستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و دوابه‌دوای راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیارماندا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ را و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان به ئه‌نجامدانی ئه‌م راپرسییه.
فۆاد حسێن له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه ئه‌مروله دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، و راگۆرینه‌وه و گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كراوه سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ئه‌م فه‌رمانه و پێداویستی و كاره ته‌كنیكییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه. و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌رێنی هه‌لسه‌نگیندرا.
سه‌رچاوه: وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان