شاعیرانی مووسڵ روو لە نووسینەوەی شیعر دەکەنەوە

چالاكییە ئەدەبییەكان لە مووسڵ دەست پێدەكەنەوە
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ

لە ماوەی دەسەڵاتدارێتی داعش لە مووسڵ، شاعیرانیش وەک چین و توێژەکانی دیکە ژیانێکی سەختیان بەرێکرد، ئەوان لەو ماوەیەدا وەک خۆیان دەڵێن، لە ژێر فشارێکی زۆری دەرووونیدا بوون و نەیاندەوێرا لەماڵەوەش شیعر بنووسن، لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دووساڵ لەمەوبەریشدا بەئامانجی ترساندنی ئەوانەی کەشیعردەنووسن داعش شاعیرێکی بە بەرچاوی خەڵكەوە گولـلەباران کردووە.