شه‌ڕی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا و رووسیا "زستانی ئه‌تۆمی" لێده‌كه‌ویته‌وه‌و كۆتایی به مرۆڤایه‌تی و ژیان دێنێ
K24 - هه‌ولێر:
ئێستا باسكردن له مه‌ترسی و نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمی، زیاتر له جاران له زاری سه‌ركرده‌كانی جیهان و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه ده‌بیسترێت، هه‌ر بۆیه ڤیكتۆر مۆراخۆفیسكی، شاره‌زای رووسی، له میانی دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا رایگه‌یاند" هه‌ر لێدانێكی ئه‌تۆمی ده‌بێته هۆی دروستكردنی "زستانی ئه‌تۆمی" و نغرۆكردنی هه‌موو جیهان.
مۆراخۆفیسكی ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت هه‌مووی لێكدانه‌وه‌ی تیۆرییه، زانایان هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه ده‌ره‌نجامێك تا كاره‌ساته‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمی نێوان دوو ده‌وڵه‌تیان ده‌ستكه‌وێت، گرنگترینیان گۆڕانكارییه له ژینگه و كه‌ش و هه‌واو یه‌خه به هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه "زستانێكی ئه‌تۆمی" دێته ئاراوه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زا رووسه ئه‌وه‌شی گوتووه " راپۆرتی جۆراوجۆرم له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه و ئه‌گه‌رانه بینیوه، بۆیه ده‌ڵێم، مرۆڤایه‌تی شایسته‌ی ژیان و به‌رده‌وامییه و وێرانكاری سوودی بۆ كه‌س نییه".
ئه‌وه‌شی به بیرهێنایه‌وه كه رووسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و سیستمانه له به‌رده‌م لێدانی ئه‌تۆمیدا هیچیان پێناكرێت و ناتوانن رێگه له مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بگرن، ئه‌وه‌ش واتای وێرانكاریی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی".
پێشتریش ڤلادێمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌مریكی " ئۆلیڤه‌ر ستۆن" ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی به فراوانی له نێوان ئه‌مریكا و رووسیا رووبدات " هیچ كه‌سێك به زیندوویی نامێنێته‌وه".