زانایان نهێنیی تسونامییه دێرینه‌كه‌یان دۆزییه‌وه
k24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك زانا رایانگه‌یاندووه "توانیوویانه بگه‌نه هه‌ندێك زانیاریی و به‌و هۆیه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كاره‌ساته "تسونامی"یه ئاشكرا بكه‌ن، كه له ساڵی 1586 له كه‌ناراوه‌كانی "سانریكۆ"ـی ژاپۆنی دابوو".
ئه‌و تسونامییه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهانی دا، به نھێنی مابووه‌وه، زاناكان سه‌ریان سوڕمابوو، هه‌ر چه‌نده دڵنیابوون هۆكاری سه‌ره‌كی روودانه‌كه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز بووه‌و بووه‌ته هۆی درووستكردنی شه‌پۆلی به‌هێز، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیبوو شوێنی راسته‌قینه‌ی روودانی ئه‌و زه‌مین له‌رزه‌یه دیاری بكه‌ن.
له دوایین توێژینه‌وه‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوه، ژماره‌یه‌ك زانا كه له ژێر چاودێریی زانای ناودار "ریت بیتله‌ر" له زانكۆی ئۆهایۆی ئه‌مریكی كار ده‌كه‌ن، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Phys.орг رایانگه‌یاندووه " پێشتر زۆرینه‌ی شاره‌زایان پێیان وابووه ئه‌و كاره‌ساته‌ی له كه‌ناراوه‌كانی سانریكۆ رووی‌دابوو، په‌یوه‌سته به‌و زه‌مین له‌رزه‌ی ناوچه‌ی پیرۆی هه‌ژاندبوو، هه‌ر بۆیه ئه‌و تسۆنامییه گه‌وره‌یه روویداوه، به‌ڵام دوای شیكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی مرواری و ئه‌و پاشماوانه‌ی له كه‌ناراوه‌كان جیماون، ئه‌و گریمانه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له پیرۆی دابوو به‌هێز نه‌بووه تا به‌و شێوه‌یه بگاته كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن".
به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و زانایانه، دوای توێژینه‌وه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كاره‌ساته‌كه به‌هۆی زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز بووه كه له ناوچه‌كانی دوورگه‌ی "ئه‌لوشیان"ـی نزیك ئالاسكا روویداوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزی بومه‌له‌رزه‌كه 9.24 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر".
ئامانجی ئه‌و زانایانه له به‌دواداچوون بۆ رووداوێكی مێژووی له‌و شێوه‌یه ئه‌وه‌یه تا " له رێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئه‌و رووداوانه‌وه بگه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه به (پشتێنی ئاگرینی زه‌ریای هێمن) داده‌نرێن و ئه‌گه‌ری روودانی تسۆنامی گه‌وره‌یان هه‌یه".
چونكه تا ئێستا پشتێنی ئاگرین، رووبه‌رێكی دیاریكراو بووه له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای هێمن و چه‌ند دوورگه‌یه‌ك كه بوومه‌له‌رزه و گڕكانه‌كان تێیاندا چالاك بوون".