په‌كه‌كه هێلیكۆپته‌رێكی توركیای خسته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" باسكی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" به‌رپرسیارییه‌تی خستنەخوارەوەی هێلیکۆپته‌رێکی سوپای تورکیایان گرتە ئەستۆی خۆیان و ڕایانگەیاند، هێلیکۆپته‌ره‌كه لە سێ لایەنەوە لەلایەن گەریلاکانیانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و له ئاكامدا خستوویانه‌ته خواره‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه 14 سه‌ربازی توركیا كوژراون".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، له راگه‌یه‌نراوێكدا سەبارەت بە خستنە خوارەوەی هێلیکۆپته‌ره‌كه‌ی سوپای تورکیا رایگه‌یاندووه" شەوی 8/6/2017 لە ناوچه‌ی چەلێی سەر بە جولەمێرگ هێلیكۆپته‌ره‌كه خراوه‌ته خواره‌وه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی "هه‌په‌گه" هێزەکانیان لە ناوچه‌ی زاپ ئه‌و چالاكییه‌یان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوه و کاتژمێر 09:30خولەک هێلیکۆپته‌رێکی لە جۆری سکۆرسکی سوپای تورکیان خستووه‌ته خواره‌وه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه" بەگوێڕەی ئەو زانیاریانەی بە دەست هه‌په‌گه گەیشتووە، ١٤ سەربازی تورکیا لەو چالاکییەدا کوژراون، کە دووانیان لە تیمی فڕۆکەوانانی فڕۆکەکە بوون".