ئه‌م ئامارانه ده‌یسه‌لمێنێت كریستیانۆ پادشای ئه‌م وه‌رزه‌یه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ھێرشبەری پۆرتوگالی یانه‌ی ریال مەدرید، ئه‌م وه‌رزه به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیدا سه‌ركه‌وت و چه‌ندان ناسناوی بردنه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناسناوه‌كاندا گرت و له‌سه‌ر ئاستی یانه و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی تا دێت ریكۆردی گه‌وره‌تر تۆمار ده‌كات.
گرینگ‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی كریستیانۆ
١ – كریستیانۆ ژمارەی گۆڵەکانی لە کۆی ٨٥٥ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی گه‌یانده ٦٠٠ گۆڵ.
٢- كریستیانۆ توانی دەستکەوتێکی کەسی و پێوانەی تۆماربکات، کاتێک بووە گۆڵکەری مێژووی پێنچ خولە گەورەکەی ئەورووپا، دوای ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٦٨ گۆڵ و پێش جێمی جرێزی ئینگلیزی بکەوێتەوە کە خاوەنی ٣٦٦ گۆڵ بوو.
٣- گۆڵکەری مێژووی بێرنابیۆ، کریستیانۆ لە مێژووی یانە شایانه‌كه زۆرترین گۆڵی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆدا تۆمارکردووە، بە ٢١٤ گۆڵ، وە لەم وەرزەدا ژمارەی دێستیڤانۆی شکاند کە خاوەنی ٢١٠ گۆڵ بوو.
٤- پاشای لێدانە سزاکان، دۆن گۆڵکەری مێژووی خولی ئیسپانیە لە لێدانە سزاکان، به‌٥٧ گۆڵ بەسەر ھۆگۆسانچێزدا سەرکەوت, کە خاوەنی ٥٦ گۆڵە به لێدانی سزا.
٥- زۆرترین ھاتریک، مووشەکەکەی مادێرا و ئەستێرەی لۆس بلانکۆس خاوەنی زۆرترین ھاتریکە لە چامپینزلیگدا بە ٧ ھاتریک، کە تاکە یاریزانە ئەو ژمارە ھاتریکە تۆماربکات لەم پاڵەوانییەتییە.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م