دەست بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی موووشەكی داعش داگیرا

داعش لەم شوێنە مووشەكی دروستكردووە

K24 - ھەولێر

پۆلیسی عێراق لە رۆژئاوای مووسڵ دەستی بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی مووشەكی داعش داگرت.

لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە گەڕەكی زەنجیلی رۆژئاوای مووسڵ، دەستیان بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی مووشەك داگرت كە داعش لەوێووە خۆیان مووشەكیان دروستكردووە.

یەكیك لە ئەفسەرانی پۆلیسی فیدراڵی ئاشكرای كردووە، جۆرەھا مووشەك و گولـلە ھاوەن و ماددەی تەقەمەنی لەوانە تی ئێن تی، لەو كارگەیەدا دۆزراونەتەوە كە داعش بۆ دروستكردنی ئامێری پێشكەوتووی بەكارھێناوە.

لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ، رۆژی 10حوزەیرانی2017، ھێزەكانی عێراق گەڕەكی زەنجیلیان كۆنترۆڵكرد.