منداڵێك كۆتایی به سه‌رده‌می كریستیانۆ و مێسی ده‌هێنێت
منداڵێك له به‌رازیل ده‌ركه‌وتووه به نماییش و لێدانه راسته‌وخۆیه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاندووه، ئه‌گه‌رچی به جێگره‌وه‌ی كریستیانۆ و مێسی وه‌سف ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م منداڵه به نێیمار سه‌رسامه و له لایه‌ن ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌وه پشتگیری ده‌كرێت.
لوسینهۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌یه و له شاری پاڵماسی به‌رازیل ده‌ژیت و له ئه‌كادیمیای یانه‌ی فلامینگۆ یاری ده‌كات، به‌هره و توانا هونه‌رییه‌كانی میدیاكانی سه‌رسام كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو نێیمار له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا سووپاسێكی گه‌وره ئه‌ستێره بچووكه‌كه‌ی كرد و سه‌رسامی و پشتگیری خۆی پێ راگه‌یاند.
بۆ بینینی ئه‌م منداڵه سه‌یری ئه‌م ڤیدۆیه‌ی خواره‌وه بكه