"باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره به فه‌رمانی ئه‌ندامانی سه‌ربه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كوژراوه"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای داواكاری گشتی توركیا رایگه‌یاند" بڕیاری كوشتنی ئه‌ندرێ كارلۆڤ باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره، له لایه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوی بانگخوازی ئیسلامی ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" ده‌ركراوه".
به گوێره‌ی یاداشته‌كانی ده‌زگاكه، بكوژه‌كه "مه‌ولود مه‌رد ته‌نتاش" په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ 5 ئه‌ندامی رێكخراوی "FETO" ( رێكخراوی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) هه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی داواكاری گشتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لێكۆڵه‌ره‌كان بۆیان روونبووه‌ته‌وه كه ته‌نتاش (ئه‌و كه‌سه‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی كوشت) له هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره له قوبرس، چاوی به ئه‌ندامێكی رێكخراوی خزمه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه‌وتووه‌و رێنمایی چۆنییه‌تی كوشتنی باڵیۆزه رووسه‌كه‌ی له‌و كه‌سه وه‌رگرتووه.
رۆژی 19/12/2016 مه‌ولود ته‌نتاش كه ئه‌ندامێكی پێشووی پۆلیسی توركیا بوو، ئه‌ندرێ كارلۆڤی باڵیۆزی رووسیای له میانی رێوڕه‌سمی پێشانگای فۆتۆگرافی ناساندنی رووسیا له ئه‌نقه‌ره كوشت و پاشان خۆیشی له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه كوژرایه‌وه.