"سزای زیندانیكردن بۆ كریستیانۆ ده‌رده‌چێت"
هه‌واڵی خۆدزینه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له باجدان میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند، له نوێترین زانیاری كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوبۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه 3 ساڵ باجی به حكوومه‌تی ئیسپانیا نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه دادگای ئیسپانیا به فه‌رمی كریستیانۆی به خۆدزینه‌وه له ساڵانی 2010، 2011 و 2014 تاوانبار كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئیسپانیا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كه‌یسی كریستیانۆ بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ بۆ خۆدزینه‌وه له باجدان دامه‌زراندووه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌یه‌كه كریستیانۆ لانیكه‌م سزای به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی (گۆڵ داریۆ)ـی ئیسپانیا، كه‌یسه‌كه‌ی كریستیانۆ ئاڵۆزه و به‌ندكردنی مسۆگه‌ره و ده‌رفه‌تی یه‌ك مانگ به هێرشبه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید دراوه بۆ ئه‌وه‌ی تانه ڕوونكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكراو و له‌به‌رده‌م دادگه بخاته‌ڕوو.