ریفراندۆم له‌ چەقی ململانێ و ناکۆکی نێوان کورد و دەوڵەتی عێراق ئه‌نجامده‌درێت

نه‌جمه‌دین كه‌ریم پاڵپشتی خۆی بۆ ریفراندۆم راگه‌یاند

K24 - كه‌ركووك:

شاری کەرکووك لە ئێستا و رابردوودا, چەقی ململانێ و خاڵی ناکۆکی نێوان کورد و دەوڵەتی عێراق بووە, بڕیاری بەشداریکردنی ئەو شارەش لە ریفراندۆمەکەی ئەمساڵدا, گەرموگوڕی لەھاتنی وەفدەکاندا درووستکردووە و زۆربەیان پێش ئەوەی بێنە کوردستان سەردانی ئەو شارە دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری باس لە ئایندە دەکرێت.