پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا

پێشمەرگە لە میحوەری دوزخورماتوو شەھید بوو

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە میحوەری دوزخورماتوو پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیاندا، دوای شەڕوپێكدادانی سەخت ھێزی پێشمەرگە توانی شكست بە ھێرشەكەی داعش بێنێ.

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرمان، درەنگانی شەوی رابردوو داعش ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندی زەرگەی لە میحوەری دوزخورماتوو، دوای شەڕ و پێكدادانی سەخت پێشمەرگە ھێرشەكەی داعشی تێكشاند.

پەیامنێرمان لە زاری فەرماندەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكە رایگەیاند، چەندین چەكداری داعش لە ھێرشەكەدا كوژراو و برینداربوونە.

لەبارەی زیانەكانی ھێزی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، پێشمەرگەیەك بەناوی دارا چوچانی شەھید بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە لەم ماوەیەدا داعش چەندین جار لە میحوەری دوزخورماتوو ھێرش بكاتە سەر پێشمەرگە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ھیچ خاڵێكی سنوورەكە كۆنترۆڵ بكات، بە بڕوای فەرماندە سەربازییەكان تا حەویجە لە دەستی داعش بێت مەترسی لەسەر كەركووك دەوروبەری دەبێت.

پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا
پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا
پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا
پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا
پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا