"بە ئەنجامدانی ریفراندۆم دراوسێكانی ههرێمی كوردستان دهروازه سنوورییهكان داناخهن"
K24 - ھەولێر
ئابووریناسان و پسپۆرانی ئابووری، بە دووری دەزانن وڵاتانی دراوسێی وەك توركیا و ئێران بە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەروازەكان بە رووی ھەرێمی كوردستاندا دابخەن و ناردنی بەرھەمەكانیان رابگرن، ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لە ئەگەری ھەنگاوێكی لەمجۆرە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە زیان بە خۆشیان دەگات، چونكە ئێستا ھەرێمی كوردستان بازاڕێكی باشە بۆ ساغكردنەوەی بەرھەمەكانیان.