گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی داخستنی سنوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیاكان ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات و رایگه‌یاندووه" له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كۆده‌بینه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی دابنیشین و گفتوگۆ بكه‌ین یه‌كسه‌ر ناچین سزایان بده‌ین و سنوور دابخه‌ین.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆلوی توركیا، ئیبراھیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا كه ده‌رباره‌ی پرسی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان پرسیاریان لێ‌كرد گوتوویه‌تی"
"لەگەڵ بەرپرسانی کورد و بەغدا کۆدەبینەوە. ئامانجی سەرەکیشمان ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه له‌و هه‌ڵه‌یه بیانگێڕینه‌وه كه هه‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کارەکانمان بەردەوام دەبێت".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ری داخستنی سنوور له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان گووتی ". هیچ دۆخێکی له‌و شێوه‌یه بوونی نییە، ئێمه بێ ئه‌وه‌ی دانیشین و قسە بکەین ناچین یەکسەر سزایان بدەین و دەروازە سنوورییەکان دابخەین".
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیان دیاریكرد تا له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت، وڵاتانی ناوچه‌كه راو بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه لا درووست بووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵاتێك دژایه‌تی توند و كاردانه‌وه‌ی كرده‌یی به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره په‌یڕه‌و نه‌كردووه.