مه‌سروور بارزانی و باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراق پرسی ریفراندۆم و شه‌ڕی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی برینتانیا له‌ عێراق : كێشه‌ مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بووه‌ بۆ سەرهەڵدانی هزری توندڕۆیی
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراق  باسی پرسی ریفراندۆم و شه‌ڕی داعش و كێشه‌ مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ "كێشه‌ مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه‌  زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بووه‌ بۆ سەرهەڵدانی هزری توندڕۆیی".

ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگه‌ڵ فرانک بەیکر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم. دوا پێشهاتەکانی دەڤەرەکە و پێشڤەچوونەکانی شەری دژ بە داعشیان تاوتوێ کرد‌.

 له‌و دیداره‌دا هەردوولا کۆک بوون لە سەر هەماهەنگیی زیاتر لە پێناو بەردەوامیی جەنگی دژ بە تیرۆر و چارەسەریی گشت ئەو کێشە لەمێژینانەی کە لە دەڤەرەکەدا زەمینەخۆشکەر بوون بۆ سەرهەڵدانی هزری توندڕۆیی.

 هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کراوه‌ته‌وە کە هیچ ڕووداو و پێشهاتێک کاریگەریی لە سەر هاوپەیمانیی و هاوکاریی هەردوولا لە شەڕی دژ بە تیرۆردا نابێت.

له‌ دیداری نێوان مه‌سروور بارزانی و فرانك به‌یكر پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و باس لەوە کرا کە گەلانی ناوچەکە دەبێت بە یەکترقبوڵکردن و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن تاکو گشت پێکهاتەکانی ناوچەکە بە ماف و داخوازیەکانیان بگه‌ن.