لە كەركووك ھەوڵێكی تیرۆرستی پوچەڵكرایەوە

شوفێری ئۆتۆمبێلەكە دەستگیركراوە و ئۆتۆمبێلەكە پوچەڵكرایەوە

K24 - كەركووك

شەوی رابردوو لە گەڕەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، ھێزەكانی ئاسایش دەستیان بە سەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو داگرت.

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو ھێزەكانی ئاسایش لە یەكێك لە بازگەكانی گەڕەكی حوزەیران توانیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودابگرن و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكە پوچەڵكرایەوە".

لە راگەیەندراوێكدا ئاسایشی كەركووك ئەوەی ئاشكراكردووە: "شوفێری ئۆتۆمبێلەكە ناوی (ع.م.خ) سەر بە حەشدی بەرگری لیوای 2 بەغدایە، ناسنامەی ئەو ھێزەشی پێبوو، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری ئۆپڵ فیكترایە".

ئاسایشی كەركووك ئاماژەی بەوەكردووە: "لە كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن ھێزەكانمان، توانیویانە ئاشكرای بكەن كە ئۆتۆمبێلەكە بۆمبی تێدایە".