رۆژنامه‌نووسێكی پورتوگالی داهاتووی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و پورتوگال، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی كێشه‌ی باجی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا، بڕیاری رۆیشتنی له ریال مه‌درید داوه و پاشگه‌ز نابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17 حوزه‌یرانی 2017، (نونو لوز) رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی پورتوگاله و زۆر له كریستیانۆ نزیكه‌وه، له لێدوانێكدا له باره‌ی داهاتووی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌ڵێت: كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵ كریستیانۆ كردووه و له‌سه‌ر رۆیشتنی له ریال مه‌درید سووره.
رۆژنامه‌نووسه پورتوگالییه‌كه ده‌شڵێت: كریستیانۆ پێی گوتم كه وه‌رزی داهاتوو كه‌س من به درێسی ریال مه‌درید نابینێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه هه‌موو شتێك له باره‌ی داهاتووی كریستیانۆ یه‌كلایی بۆته‌وه و ئه‌و یاریزانه جارێكی دیكه درێسی ریال مه‌درید ناپۆشێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید نرخی فرۆشتنی كریستیانۆی به 400 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌وه‌ته‌ی 2009ـه‌وه له ریال مه‌درید یاری ده‌كات، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 نوێكرده‌وه.