پوتین باوه‌ڕ ناكات هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌ستی له رووداوه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر هه‌بووبێ
K24 - هه‌ولێر:
ده‌رهێنه‌ری ناسراوی ئه‌مریكی "ئۆلیڤه‌ر ستون" له‌و فیلمه دۆكیۆمێنتارییه‌ی به ناوی ( دیدار له‌گه‌ڵ پوتین) ئاماده‌ی كردووه، پرسیاری زۆری له سه‌رۆكی رووسیا كردووه‌و پرس و بابه‌تی جۆراوجۆری له‌گه‌ڵ باسكردووه، له‌و دیداره‌دا پوتین بۆچوونێكی باوی ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی 11/ سیپته‌مبه‌ر ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی باوه‌ڕم نییه هه‌واڵگری ئه‌مریكی ئه‌و كاره‌ی كردبێ.
رۆژی 11/9/2001 شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رووبه‌ڕووی هێرشیكی فراوانی رێكخراوی قاعیده بووه‌وه، چوار فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و ریكخراوه‌وه رفێنران و دواتر ئاراسته‌كه‌یان گۆڕین و خۆیانكێشا به تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی " ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانی"ـدا.
یه‌كێك له‌و گێڕانه‌وه‌انه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی رابردوودا تا ئێستاش له‌سه‌ر رووداوه‌كه هه‌یه ئه‌وه‌یه "هه‌واڵگری ئه‌مریكا رۆڵی له‌و رووداوانه‌دا هه‌بووبێت".
به‌ڵام ڤلادێمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا باوه‌ڕ به‌و قسانه ناكات و ئه‌و كاته‌ی ده‌رهێنه‌ره ئه‌مریكییه‌كه بۆچوونی ئه‌وی له‌سه‌ر رووداوه‌كان پرسیووه گوتوویه‌تی "باوه‌ڕ ناكه‌م هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌ستی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌دا هه‌بووبێ".