نێیمار ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ؟
تا دێت ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید زیاتر ده‌بێت، له نوێترین هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا، نێیمار وه‌ك به‌ربژێری یه‌كه‌م بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی Dario Goalـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید له ئێستاوه ئاماده‌كردنی بۆ دوای نه‌مانی كریستیانۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگ نێیمار به باشترین بژارده بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ریال مه‌درید بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار ته‌رخان كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید به دوور نازانێت، چونكه ریال مه‌درید زه‌مینه بۆ ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه ده‌ره‌خسێنێت هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و مێسی له مێره‌نگی باڵۆن دۆر بباته‌وه.
زۆرینه‌ی میدیاكان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه كریستیانۆ له هاوینی ئه‌مساڵ بڕیاری جێهێشتنی ریال مه‌دریدی داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ناروونی ماوه‌ته‌وه نێیماره كه په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تا 2022.