به‌فه‌رمی، یانه‌ی رۆما راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد
ئۆزێبیۆ دێ فرانچێسكۆ به‌فه‌رمی بووه شوێنگره‌وه‌ی لوسیانۆ سپالێتی و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری رۆمای ئیتاڵی ده‌گرێته ده‌ست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13 حوزه‌یرانی 2017، یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ئۆزێبیۆی 47 ساڵی به راهێنه‌ری نوێی رۆما راگه‌یاند.
و گرێبه‌سته‌كه‌ی ئۆزێبیۆ تا ساڵی 2019 ده‌بێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی ساسۆلۆ ساڵانه ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
ئوزێبیۆ پێشووتر بۆ چوار وه‌رز یاریی بۆ رۆما كردووه و 129 یاری به درێسی گورگه‌كان كردووه و تیایدا 16 گۆڵی تۆماركردووه.