دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه سوورییه‌كه رووسیا رێككه‌وتنه ئاسمانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سارد
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوپای سووریای خسته خواره‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه واشنتن رایگه‌یاند" ئه‌و فڕۆكه سوورییه له نزیك ئه‌و چه‌كدارانه‌ی پاڵپشتییان ده‌كه‌ین بۆمبیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه".
ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا، رووسیای نیگه‌ران كردووه‌و له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند" له ئه‌مڕۆوه 19/6/2017 ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له ئاسمانی سووریا هه‌مانبوو، رایده‌گرین و هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك بێته ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا كه رووسیا كاریان تێدا ده‌كات، ده‌یكه‌ینه ئامانج".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌و رووداوه‌دا ده‌ڵێت "هه‌ر فڕۆكه و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له ناوچه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی هێزی ئاسمانیی رووسیا ببینرین، ده‌كرێنه ئامانج و هێزی به‌رگری ئاسمانیی رووسیا ده‌ستیان لێ ناپارێزن. ته‌ئكیدیشیان كردووه‌ته‌وه كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هیچ كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌كارنه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و رووداوه ئاسمانییه بگیرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی رووسیی، ئیتر به وردی چاودێریی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمان له ناوچه‌كانی رۆژئاوای فورات ده‌كات و بینینی هه‌ر ته‌نێكی ئاسمانیی له‌و ناوچانه‌دا، وه‌ك ئامانج ئه‌ژمار ده‌كرێن".