شنۆ گه‌وره‌ترين ناوه‌ندى به‌رهه‌مهێنانى گێلاسى ئێرانه
K24 – هه‌ولێر:
شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان یەكێكە لە گەورەترین ناوەندی بەرھەمھێنانی گێلاسی ئێران، ھەر بۆیە شنۆ بە شاری گێلاس ناسراوە، ئەمساڵیش دەگوترێت زیاتر لە سێ ھەزار تۆن گێلاس لە باخەكانی شنۆ بەرھەم دێت، ئەوەش بە دەرفەتێكی گەشتیاری و ئابووری گرنگ دادەنرێت بۆ ئەو ناوچەیە.