ئیڤانكا بۆ موسڵمانان خه‌مباره
K24 - هه‌ولێر:
كچه گه‌وره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر موسڵمانانی مزگه‌وتی "فینسبری پارك" له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا ده‌كات و له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ قوربانیان ده‌ربڕیوه.
ئیڤانكا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه نووسیوویه‌تی " دروود و خۆشه‌ویستی بۆ قوربانیانی مزگه‌وتی "فینسبری پارك" ده‌نێرم، له‌سه‌رمان پێویسته به یه‌كگرتوویی دژی رق و كینه و توندڕه‌وی به هه‌موو شێوه قیزه‌ونه‌كانی بوه‌ستین".
به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له لایه‌ن نه‌یارانی موسڵمانانه‌وه كرایه سه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره‌ی باكووری شاری له‌نده‌ن، كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا و 9 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
رۆژنامه‌كانی بریتانیا ناوی ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌یان ئاشكراكرد كه كه‌سێكه به ناوی " دارن ئوزبورن" و ته‌مه‌نی 47 ساڵانه و باوكی 4 منداڵه.