یانهیهكی پلهی سێی ئهڵمانیا ئۆفهرێكی سهیر پێشكهشی كریستیانۆ دهكهن
یانەی فۆرتۆنا کۆڵن کە لە خولی پلەسێی ئهڵمانیا یاری دەکات گرێبەستێکیان پێشکەش بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگالی ریال مەدریدی ئیسپانیا کردووە.
یانهی فۆرتۆنا كۆڵنی ئهڵمانیا ماوەیەکە بە دوای هێرشبەرێکدا دەگەرێن و دوای کێشەکانی رۆناڵدۆ لەگەل حکوومەتی ئیسپانیا و بریاری جیابونەوەی لە مێرنگی، بەرپرسانی ئهو یانهیه بە دەرفەتیان زانیوە ئۆفەرێکی سەیر پێشکەش بە دۆن بکەن و ئەم ئۆفەرەش دابین کردنی خواردنەوەکانیەتی بە بێ بەرامبەر تا کۆتایی ژیانی، بە هۆی ئەوەی کە ئەو یانەیە توانای کرینی گۆڵکاری پۆرتوگالیان نییە، بەم شێوەیە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی یانەی فۆرتۆنا کۆلنی پلەسێی ئەڵمانیا ئەو داوایەی لە رۆناڵدۆ کردووە و بەڵێنی پیداوە تا کۆتایی ژیان تەواوی خواردنەوەکانی بۆ دابین بکەن بە بێ بەرامبەر.