سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌ره‌نگاری 5 كاری زه‌حمه‌ت ده‌بێته‌وه
دوای ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، به‌بێ ركابه‌ر به سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید مایه‌وه، میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه به 5 به‌ربه‌ست ده‌كه‌ن كه له داهاتوودا پێرێز به‌ره‌نگاری
ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ASـی ئیسپانیا ئه‌و 5 به‌ربه‌سته‌ی ئاشكرا كرد كه فلۆرێنتینیۆ پێرێز له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا تا 2021 هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
1ـ کریستیانۆ رۆناڵدۆ.. یه‌كه‌مین كاری پێرێز له دوای ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی ریال مه‌درید هه‌ڵبژێردرایه‌وه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی داهاتووی كریستیانۆیه، به‌وپێیه‌ی ئێستا كریستیانۆ بە خۆرخێ مێندێزی بریکاری کارەکانی راگەیاندووە كه له‌گه‌ڵ سەرۆکی یانەکە كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێرنگی بكه‌ن.
٢- رائوول گۆنزالێس... له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێرێز جارێکی دیکە رائوول، وەک یاریدەدری بەرێوەبەری گشتی دوای 7 ساڵ دوور كه‌وتنه‌وه بۆ ماڵە کۆنەکەی له مانگی یۆلیۆی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێرێز له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بێت هاوشانی رائول شۆڕشێكی گه‌وره بۆ به‌هێزكردنی یانه‌كه به‌رپا بكه‌ن.
٣- گرێبەست کردن لەگەڵ گاڵاکتیۆکۆس... پێرێز لە مێرکاتۆی ھاوینە لەسەریەتی گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات، له ئێستا پێرێز ته‌نیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گرێبەست لەگەڵ كلیان مباپێی هێرشبه‌ری لاوی مۆناكۆ بكات، رەنگە بڕی گرێبەستەکەی بگاتە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ، دووریش نییه پێرێز له هاوینی ئه‌مساڵ لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی بكاته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ.
٤- بێرنابیۆی نوێ.. لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٤ پێرێز، بەڵێنی بە دروستکردنی بنمیچی یاریگای دابوو، ئێستە ٢٠١٧ کارەکانی تەواو نەبووە، ئه‌مه‌ش له پلانه‌كانی سه‌رۆكی ریال مه‌دریده كه هێشتا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه.
5ـ دۆنارۆما... پێرێز دوو ساڵه كێشه‌ی گۆڵپارێزی پێ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، له ئێستا خه‌ونی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئه‌ی سی میلانه، ئه‌گه‌ر هاتنی ئه‌م گۆڵپارێزه بۆ مه‌درید رووبدات، ده‌بێته گه‌وره‌ترین دیاری سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه بۆ هانده‌رانی.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم