"سين" دوايين ئادگارى داعشه له‌سه‌ر ديوارى ماڵى دانيشتوانى مووسڵ
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى به‌ده‌ستيانه‌وه ماوون، پيتى سين له‌سه‌ر ديوارى هه‌ندێك ماڵى خه‌ڵكى مووسڵ ده‌نووسن.
ژماره‌يه‌ك له دانيشتوانى گه‌ڕه‌كى حه‌ڤده‌ى ته‌مموزى خۆرئاواى مووسڵ به سايتى "ارفع صوتك"ـيان راگه‌ياندووه، چه‌كداره‌كان پشكنينى ماڵه‌كانيان كردووه و هه‌ر ماڵێك ئۆتۆمبێلى تێدا بێت، پيتى "سين"ـيان له‌سه‌ر نووسيوه.
ئه‌و هاووڵاتيانه روونيانكردووهتهوه، مه‌به‌ستى داعش ئه‌وه‌يه، له‌و ماڵه‌دا ئۆتۆمبێل هه‌يه.
دواى نووسينى ئه‌و پيته، مه‌فره‌زه‌كانى داعش به كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ر ماڵێك پيتهكهى له‌سه‌ر نووسرابێت ناچاريان ده‌كه‌ن ئۆتۆمبێلهكهيان بهێننه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، كه له ئێستادا له شه‌ڕێكى سه‌ختتدان له دژى چه‌كدارانى داعش له خۆرئاواى مووسڵ.
جگه له پيتى "س" داعش ژماره‌يه‌ك پيتى ديكه‌ى له‌سه‌ر ديوارى ماڵان نووسيوه بۆ ناسينهوهيان. له‌وانه:
پيتى "ن": له وشه‌ى "نصارى" وه‌رگيراوه و ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماڵه مهسيحيين.
پيتى "م": له وشه‌ى "مرتد" (هه‌ڵگه‌ڕاوه) وه‌رگيراوه و ئاماژه‌يه بۆ ئه‌و ماڵانه‌ى گوايه له ئاينى ئيسلام هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه، له روانگه‌ى داعشه‌وه.
پيتى "ر": له وشه‌ى "رافضى" وه‌رگيراوه و مه‌به‌ستيان ماڵى هاووڵاتيانى شيعه ئاينزايه.
پيتى "ت": له وشه‌ى "تحقيق" (لێكۆڵينه‌وه) وه‌رگيراوه و ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماڵه له ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دايه.
پيتى "ح": له وشه‌ى "حضور" (ئاماده‌گى) وه‌رگيراوه و ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كه دانيشتوانى ئه‌و ماڵه لهسهريان پێويسته سه‌ردانى ديوانى خانوبه‌ره‌ى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" (داعش) بكه‌ن.