مۆرینهۆ به توندی هاته دهنگ
خۆزی مۆرینهۆ، راهێنهری یانهی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رەتیدەکاتەوە لە ئیسپانیا خۆی لە دانی باج دزیبێتەوە، دهشڵێت: هیچ دواكارییهكم لهمبارهیهوه پێنهگهیشتووه.
دوای ئەوەی داوکاری گشتی ئیسپانیا خۆزی مۆرینهۆی راهێنەری پێشووی ریال مەدریدی بەوە تۆمەتبارکرد، لە سەردەمی کارکردنی لە ئیسپانیا لە ساڵانی 2011-2012 خۆی لە دانی سێ ملیۆن و سێ سەد ھەزار یۆرۆ دزیوەتەوە.
لهمبارهیهوه، ئهمڕۆ چوارشهممه، 21 حوزهیرانی 2017، خۆزێ مۆرینهۆ لە بەیاننامەیەکیدا رەتیکردەوە هیچ ئاگاداریییەکی لەلایەن دادگە و داواکری گشتی ئیسپانیاوە پێگەیشتبێت و ئاشکرایکردووە، لە ماوەی کاركردنی لە ئیسپانیا ٢٦ ملیۆن یۆرۆی وەکو باج داوە، کە دەکاتە رێژەی سەدا ٤١ـی داهاتەکانی.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانیش رایگەیاندووە، یانەی مانچێستەر یونایتد پاڵپشتی خۆی بۆ مۆرینهۆ دووپاتکردووەتەوە.