یه‌كه‌مین لێدوانی فه‌رمی كریستیانۆ له باره‌ی خۆدزینه‌وه‌ی له باجدان
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانیكێدا كه له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئاماده‌یه ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه حكوومه‌تی ئیسپانیا كه له‌سه‌ری تاوانبار كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا لێدوانێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی له باره‌ی كه‌یسی خۆدزینه‌وه له باجدانه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای جامی كیشوه‌ره‌كان ئاماده‌یه پاره‌كه بداته‌وه حكوومه‌تی ئیسپانیا، ده‌شڵێت: ئه‌و پاره‌یه راده‌ستی خه‌زینه‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیا ده‌كه‌مه‌وه، به مه‌رجێك ئه‌و كه‌یسه دابخه‌ن و چیتر باسی نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی كریستیانۆ دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ دادگای ئیسپانیا به فه‌رمی رۆژی 31ـی مانگی داهاتووی بۆ بانگهێشتكردن و لێپێچینه‌وه له كریستیانۆ ده‌ستنیشان كرد.
له ئێستادا كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لایه‌ن دادگای ئیسپانیا به‌وه تاوانبار كراوه كه له نێوان ساڵانی 2011 تا 2014 بایی زیاتر له 14 ملیۆن یۆرۆ خۆی له باجدان دزیوه‌ته‌وه.