خامه‌نه‌یی له باره‌ی حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری ده‌داته عه‌بادی
K24 - هه‌ولێر:
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، له باره‌ی پشتگوێخستن و لاوازكردنی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، هۆشداری داوه‌ته حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ ئێران و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی، ئه‌و هۆشدارییه‌ی دراوه‌تێ.
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له ساڵی 2014ه‌وه له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش دوای هاتنی داعش و جێهێشتنی به كۆمه‌ڵی سه‌ربازانی سوپای عێراق.
به‌ڵام له ئیستادا سووننه ئایینزاكان، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ناوچه سووننه نشینانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵی كردوونه‌ته‌وه، كرده‌وه‌ی رفاندن و كوشتنی هاووڵاتییانی لێ ئه‌نجامداوه و ماڵه‌كانییان تاڵانكردوون.
هاوكات هه‌ندێك له سه‌ركرده سووننه‌كانی عێراق داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزه له ناوچه سووننه نشینه‌كان وه‌ده‌ربنرێن و ره‌وانه‌ی ناوچه شیعه‌نشینه‌كان بكرێنه‌وه.
خامه‌نه‌یی به عه‌بادی گوتووه: "داعش له عێراق پاشه‌كشه ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی متمانه‌ی حكوومه‌ته به‌و هێزه‌ی (حه‌شدی شه‌عبی)".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له شه‌ڕی دژی داعش متمانه به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان مه‌كه و ئه‌وان دژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین و ده‌یانه‌وێت عێراق سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هێزی خۆی له‌ده‌ست بدات".
خامه‌نه‌یی راشیگه‌یاندووه، ئێران دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ناو خاكی عێراق، به‌هه‌ر ناوێك بێت، ته‌نانه‌ت بۆ مه‌شقپێكردن و راهێنانی سه‌ربازی سوپای عێراقیش.
خامه‌نه‌یی دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، پێویسته ئاگاداری ئه‌مه‌ریكییه‌كان بن و متمانه‌یان پێنه‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا و شوێنكه‌وتووانی جێگه‌ی متمانه نین و دژی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی و ناسنامه‌ی عێراقن".
هاوكات دژایه‌تی ئێرانیشی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك ده‌ربڕیوه كه ببێته هۆی خستنه مه‌ترسی یه‌كپارچی خاكی عێراق و وڵاته‌كه دابه‌ش بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیاری هه‌رێمی كوردستان رۆژی 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ، ریفراندۆمێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات و تێیدا رای گه‌لی كورد له‌سه‌ر مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق یاخود سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربیگرێت.