لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی ده‌نگدان له ناوچه كوردستانییه‌كان كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت ریفراندۆم له هه‌موو ناوچانه ئه‌نجامده‌درێت كه‌وتونه‌ته چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بڕیاره بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی ده‌نگدان له‌م ناوچانه جارێكی دیكه كۆببنه‌وه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیش پێیوایه ریفراندۆم به‌بێ ناوچه كوردستانییه‌كان، ریفراندۆمێكی ناته‌واوه.