بارزانی بۆ به‌ختیار حه‌داد خه‌مباره
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارززانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شه‌هیدبوونی وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌نووسی كورد "به‌ختیار حه‌داد" زۆر خه‌مبار بووه‌و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس 24 ده‌ڵێت " زۆر خه‌مباربووم به شه‌هیدبوونی به‌ختیار، من ئه‌و كه‌سه‌م ده‌ناسی، من ئه‌مڕۆ به‌یانی بیستم شه‌هید بووه‌و زۆر خه‌مباربووم بۆی".
هه‌روه‌ها بارزانی ده‌ڵێت من به‌ختیار و بنه‌ماڵه‌كه‌یم ده‌ناسی و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هید به‌ختیار حه‌داد ده‌كات، كه رۆژی 19/6/2017 له كاتى رووماڵكردنى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى سوپاى عێراق له گه‌ڕه‌كى مووسڵى كۆن، له‌گه‌ڵ تیمێكی كه‌ناڵی فرانس 2 بۆمبێكی داعش پێیاندا ته‌قێته‌وه‌و له ئه‌نجامدا به‌ختیار و رۆژنامه‌نووسێكی فه‌ڕه‌نسی گیانیان له ده‌ستداو دوو كه‌سی دیكه‌ی تیمه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش بریندار بوون.
به‌ختیار حه‌داد كوڕی نووسه‌ری ناوداری كورد عه‌بدوڵڵا حه‌داده، ساڵانێك له كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر وه‌ك وه‌رگێڕ كاری ده‌كرد و یاوه‌ریی ئه‌و به‌رپرسه و شانده فه‌ڕه‌نسیانه‌ی ده‌كرد كه ده‌هاتنه كوردستان و ده‌چوونه لای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر بۆیه له‌و دیداره‌ی كه‌ناڵی فرانس 24 بارزانی نه‌یتوانیوه خه‌مباریی خۆی به شه‌هیدبوونی ئه‌و گه‌نجه كورده بشارێته‌وه كه چه‌ندین جار له نزیكه‌وه قسه‌كانی ئه‌وی بۆ به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه وه‌رده‌گێڕا.