"تره‌مپ عه‌قڵی ته‌واو نییه"
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكوور ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 22/6/2017 به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ده‌ڵێن "عه‌قڵی ته‌واو نییه" ئه‌و قسانه‌ش له كاتێكدایه نێوانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وتو وارمبێر ئه‌و قوتابییه ئه‌مریكییه‌ی كه نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك له پیۆنگ یانگ زیندانی كرابوو پاش هێنانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا گیانی له ده‌ستداو گرژیی زیاتری به خۆیه‌وه بینیوه.
رۆژنامه‌ی فه‌رمی پیۆنگ یانگ نووسیوویه‌تی" سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌یدا كه‌وتووه‌ته هه‌ڵویستێكی قورسه‌وه" به‌و هۆیه‌وه ده‌یه‌وێت په‌لاماری كۆریای باكوور بدات تا سه‌رنج له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌و خۆی له كێشه ناوخۆییه‌كانی بدزێته‌وه".
له وتاری رۆژنامه‌كه‌دا بیری كۆریای باشوور هێناوه‌ته‌وه كه پێویسته هاوكارانی تره‌مپ هه‌ست به‌وه بكه‌ن به‌هۆی ناته‌واوی عه‌قڵییه‌وه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان ده‌بات".
نیوانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور به‌هۆی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییانه‌ی پیۆنگ یانگه‌وه بوو كه له رێگه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئه‌نجامیدان، به‌ڵام مردنی ئه‌و قوتابییه پاش هێنانه‌وه‌ی له كۆریای باكوور هێنده‌ی دیكه گرژی نێوانیانی زیادكردووه.
تره‌مپ به‌و هۆیه‌وه به رژێمه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئونی گووتبوو " رژێمی وه‌حشیگه‌ریی" كه بوونه‌ته هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكانی بێ‌تاوان و رژێمه‌كه‌یان هیچ رێزێكی یاسا و به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤایه‌تی ناگرێت".
چه‌ند جارێكیش مون جای ئان، سه‌رۆكی كۆریای باشوور هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای دووپاتكردبووه‌وه و به‌رپرسیارییه‌تی مردنی قوتابییه ئه‌مریكییه‌كه‌ی خستبووه ئه‌ستۆی پیۆنگ یانگ.
سه‌رۆكی كۆریای باشوور له پرۆگرامی "ئه‌م ئیواره‌یه"ـی كه‌ناڵی CBS گوتبووی" ئێستا ئیدی هه‌ست ده‌كه‌ین كه رژێمی كۆریای باكوور رژێمێكی بێ عه‌قڵه".