مەسرور بارزانی: کوردستانێکی سەربەخۆ فاکتەرێکی بەهێزتری جەنگی دژ بە تیرۆر و به‌شدارێكی كارای ‌ ئاشتەوایی و سەقامگیریی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌بێت

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا شه‌ڕی داعش و پرسی ریفراندۆم تاوتوێ ده‌كه‌ن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند " هەوڵی فراوانتر دەدرێت تاکو نیگەرانیەکان لە دەڤەرەکەدا بڕەوێنرێنه‌وه‌ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دڵنیا بێت کە کوردستانێکی سەربەخۆ فاکتەرێکی کاریگەرتر دەبێت لە جەنگی دژ بە تیرۆر و توندڕۆیی و بەشدارێکی کاراش دەبێت لە پێناو سەقامگیری و ئاشتەوایی لە دەڤەرەکەدا".

ئه‌مڕۆ 22/6/2017 راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و قسانه‌ی له‌ كاتی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا بە سەرپەرشتیی پاتریک سیمۆنێت باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کردووه‌ و گوتوویه‌تی:" گەلانی کوردستان بە نیازن بە شێوازێکی دیموکراتیک خواستی خۆیان بە رێگەی ریفراندۆمەوە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاشکرا بکەن و هەرێمی کوردستانیش رێگەی گفتوگۆ و دانوستان دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی خواستی هاوڵاتیانی کوردستان جێبەجێ بکرێت".

 

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای ئه‌وروپا
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای ئه‌وروپا

هەر لەم کۆبوونەویەدا كه‌ چه‌ندین باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتانی ئه‌وروپی ئاماده‌ی بوون ، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان خراوه‌ته‌ بەر باس و گفتوگۆ و لە پێناو چارەسەریی گشت کێشەکان و لێکتێگەیشتنی زیاتر، جەختیان لە سەر بنەمای گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان هەولێر وبەغدا کردوه‌ته‌وه لە پێناو چارەسەریی گشت کێشەکان و لێکتێگەیشتنی زیاتر".

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای ئه‌وروپا
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای ئه‌وروپا