"مۆرینهۆ، كریستیانۆی ناوێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه بیر له گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ نه‌كه‌نه‌وه و زیاتر هه‌وڵ بۆ ئه‌لڤارۆ مۆراتا بده‌ن.
رۆژنامه‌ی Sunـی بریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22 حوزه‌یرانی 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مۆرینهۆ ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌ڕووی كریستیانۆدا داخست.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت له جیاتی كریستیانۆ یانه‌كه‌ی شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ مۆراتا بكات، چونكه پێیوایه مۆراتا یاریزانێكی لاوه و نرخی له كریستیانۆ كه‌متره و سوودیشی زیاتر ده‌بێت.
مۆرینهۆ پێشتر كاتێك له ریال مه‌درید بووه یه‌كه‌م كه‌س بوو كه مۆراتای بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی سه‌رخست، ئێستاش ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌و یاریزانه بۆ ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه.