مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ یاریزانێكی بارسێلۆنا رێككه‌وتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ خه‌ون به گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌بینێت و له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌شی نزیك بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی Dario Goalـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر داخوازی خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆردی ئالبای به‌رگریكاری بارسێلۆنا چڕ كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی (ئالبا) كردووه و نرخێكی گه‌وره‌ی به گوێدا چرپاندووه و جۆرێك له رێككه‌وتن له نێوانیاندا دروست بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێشتر رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆی دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه كارگێرانی بارسێلۆنا له ئاستی جۆردی ئالبا رازی نین و چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌رێكی باش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری بن.
ئالبای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له ئه‌كادیمیای لاماسیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز روویكرده یانه‌ی ڤالێنسیا و پاشان له هاوینی 2012 بۆ بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه.