وێنه‌كێشی دادگاكان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی بۆ CNN رووماڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درا كامێرای ڤیدیۆیی ببرێته ناو هه‌ندێك له دیداره رۆژنامه‌وانییه‌كانی كۆشكی سپییه‌وه، كه‌ناڵی (CNN) ئه‌مریكی په‌نای بردووه‌ته به‌ر وێنه‌كێشێك بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی دیداره‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی له به‌شه ناوداره‌كه‌ی رۆژئاوای كۆشكه‌كه بۆ بكات و وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كه كێشاوه.
كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه كاتێك ریگه‌ی لێگیراوه راسته‌وخۆ رووماڵی دیداره‌كه بكات، ئه‌و ئه‌ركه‌ی به وه‌كاله‌ت داوه‌ته "بیل هێنسی" وێنه‌كێش كه له دادگاكان‌دا كاری وێنه‌كێشان ده‌كات، تا له بری ئه‌وان به‌و ئه‌ركه هه‌ڵبستێت، به‌و هه‌نگاوه‌ش كه‌ناڵه‌كه تانه‌ی له هه‌ڵوێستی به‌رپرسانداوه، چونكه ئه‌و شێوازه وێنه‌كێشانه بۆ دانیشتنه نهێنییه‌كانی دادگاكانه له‌گه‌ڵ تاوانباره ترسناك و كه‌یسه هه‌ستیاره‌كان.
شۆن سپایسه‌ر، گوته‌بێژ به ناوی كۆشكی سپی، به‌رگری له‌و بڕیاره كرد كه رێگه‌ی له وێنه‌گرتنی میدیاكان گرتووه‌و له چاو ئیداره‌كانی پێشووی ئه‌مریكا، جا دیموكراته‌كان بن یان كۆمارییه‌كان، پێشتر په‌یڕه‌و نه‌كراوه دیداره‌كان بێ وێنه‌گرتن ئه‌نجام بدرێن ته‌نها له چه‌ند حاڵه‌تیكی تایبه‌تدا نه‌بێ.
As the White House went ?-free for today's press briefing, @CNN sent a sketch artist to provide visual context https://t.co/CR1nJ91kl4 pic.twitter.com/Gzcb51PC3Z
— CNN Newsroom (@CNNnewsroom) 23 June 2017
سپایسه‌ر ده‌ڵێت" پێوایه زۆر باش بێت كاتیك گفتوگۆی قوڵ له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌كه‌ین راسته‌وخۆ له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه په‌خش نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر دواتریش بڵاوكرایه‌وه ئه‌وه ته‌نها كارێك نه‌بێت كه میدیاكان ده‌یكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئیمه زۆر جار به‌هۆی ته‌له‌ڤیزیۆن و نیشاندانمان له شاشه‌كانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانمان ده‌گۆڕین و هه‌ر واش ده‌مێنینه‌وه".
به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامنیرانی كۆشكی سپی به‌و دووعایه‌ی سپایسه‌ر ناڵێن ئامین و موكوڕ بوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان تا رێگه بدرێت زۆرترین خه‌ڵكی ئه‌مریكا گفتوگۆ و ده‌نگی به‌رپرسه‌كانیان ببینن و ببیستن و بزانن چ پرسیارێكیان لیده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی گۆڕانكاریی یه‌كه‌می ده‌ستوور رێگه پێدراوه‌و له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی دژ نییه.