"داعش چاره‌نووسی خه‌لیفه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/6/2017 رایانگه‌یاندووه" داعش رێنماییه‌كی به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ردا گشتاندووه‌و داوا له چه‌كدار و لایه‌نگرانیان ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوانی به‌یاننامه‌یه‌ك بن ده‌رباره‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێخكراوه‌كه‌یان كه خۆیان به "خه‌لیفه" ناوی ده‌به‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند زۆر دڵنیان له‌وه‌ی به‌غدادییان كوشتووه، ماوه‌یه‌كه میدیاكان به چڕی باسی چاره‌نووسی به‌غدادی ده‌كه‌ن و به‌شیكیان پێیانوایه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی رووسیاوه كوژراوه‌و به‌شێكیشیان ده‌ڵێن هیشتا له ژیاندا ماوه‌و له نێوان عێراق و سووریادا هاتووچۆ ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه ده‌ڵێت " جارێ نازانرێت ناوه‌رۆكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه چی تێدایه كه له رادیۆكه‌یانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام شڵه‌ژانێكی روون له قه‌زاكه‌دا هه‌ستی پێده‌كرێت و باسی ئه‌گه‌ری كوژرانی به‌غدادی ده‌كرێت و ده‌ڵێن " پێده‌چێت هه‌واڵی كوژرانه‌كه‌ی راست بێت" بۆیه به‌شێكی خه‌ڵك پێیانوایه هه‌واڵی كوژرانی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به‌شێكیش به پێچه‌وانه‌وه ده‌یبینن و وا ده‌زانن هه‌واڵی كوژرانه‌كه‌ی ره‌تده‌كرێته‌وه".
ته‌له‌عفه‌ر یه‌كێكه له قه‌زا گه‌وره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و یه‌كێكه له مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانی داعش و له حوزه‌یرانی ساڵی 2014 وه له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه‌و هێشتا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی ده‌ستی پێنه‌كردووه.
سه‌رچاوه: ئاژانی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی