مه‌سرور بارزانی: با هەموو لایەک پشتیوان بین له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا، داوا ده‌كات هه‌مووان پشتیوان بن لە بە ئەنجام گەیاندن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان، كه له 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ لە پێناو دیاریکردنی چارەنووسی نیشتمان و گەلەکەمان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م .
له خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه بپارێزێت كه له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی كوردستان دان و شه‌هیده‌كانمان به به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای برینداره‌كانیشمان بدات.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاواتەخوازم هەموو لایەک پشتیوان بن لە بە ئەنجام گەیاندن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان، كه له 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ لە پێناو دیاریکردنی چارەنووسی نیشتمان و گەلەکەمان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك چۆن پێشتر به‌خۆراگری و قاره‌مانێتییه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌موو سیاسه‌تێكی نكۆڵی‌كردن و قڕكردن و تواندنه‌وه و ده‌ركردن بووینه‌ته‌وه، ئێستاش پێویسته بە بەڵێ بەشداری لەو ئه‌ركه نیشتمانییه‌دا بکەین بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مووان وڵاتێكی دیموكراسی و گه‌شاوه دابمه‌زرێنین و مۆدیلێكی جیاواز پێشكه‌شی ناوچه‌كه بكه‌ین.
براتان
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
2017/6/24