یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی پاڵپشتی خۆی بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ربڕی

داوا ده‌كات ھێزو لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان یەكگرتووبن

K24 - هه‌ولێر:

یەكێك لە دامەزرێنه‌رانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، داوا دەكات ھێزو لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان یەكگرتووبن و پێكەوە كار بۆ ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان بكەن، چونكە ئەوە مافێكی رەوای گەلی كوردە و پێویستە بەیەكگرتوویی بەرنامەیەكی باشی بۆ دابڕێژن و دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بیر لە ئەنجامەكانی بكرێتەوە.