بە ڤیدیۆ...ھاووڵاتیانی مووسڵ لە دووڕیانی مەرگ و ژیاندا
K24 - مووسڵ
تیمی كوردستان24 دەچێتە دوایین كۆڵانەكانی مووسڵی كۆن كە لە دەستی داعش رزگاركراون، لەوێ ھاووڵاتیان لە دووڕیانی مەرگ و ژیاندان، ئەوان نازانن خۆیان لە دەستی داعش رزگار بكەن یان گیانیان لە بۆردوومانەكان بپارێزن، ھاووڵاتیانی مووسڵ دوای رزگاربوونیان لە دەستی داعش ئەوەی كە پێویستیانە تەنھا نان و ئاوە، بەڵام زۆربەیان دەستیان ناكەوێت.