ماڵى ئێزدييان: يه‌په‌شه رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان بۆ شوێنى ئه‌ركه‌كانيان ده‌كات
K24 – شنگال:
له نێوان ماڵى ئێزديان له چياى شنگال و يه‌كينه‌كانى پاراستنى شنگال (يه‌په‌شه)دا كه باڵێكى پارتى كرێكارانى كوردستانه له سنوورى شنگال ئاڵۆزى روويدا و هه‌ردوولايه‌ن بازگه‌يان له به‌رامبه‌ر يه‌كدى داناوه و رێگه به هاتوچۆى يه‌كدى ناده‌ن.
سه‌عدون قولو، گوته‌بێژى ماڵى ئێزدييان له چياى شنگال تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌مڕۆ هێزێكى يه‌په‌شه رێگريان له هێزه‌كانى ماڵى ئێزديان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانى خۆيان له ناوچه‌ى باب شلۆ و نه‌يانهێشتووه نزيكه‌ى سه‌د چه‌كداريان بچنه‌وه شوێنى خۆيان.
گوتيشى: ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى يه‌په‌شه‌دا بازگه‌مان له چياى شنگال داناوه و چيديكه به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه ناده‌ين چه‌كدارانى په‌كه‌كه و يه‌په‌شه هاتوچۆ بكه‌ن.
له دواى رزگاركردنى شنگال له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنوورى رۆژئاواى كوردستانه‌وه روويان له‌و ناوچه‌يه كردووه و گرووپێكى چه‌كداريان به ناوى يه‌كينه‌كانى پاراستنى شنگال (يه‌په‌شه) درووستكردووه.
له ماوه‌ى رابردوودا بوونى ئه‌و گرووپه چه‌كدارييانه‌ى په‌كه‌كه له سنوورى قه‌زاى شنگالدا ناڕه‌زايه‌تى له ئاستى ناوه‌نده سياسى و سه‌ربازييه‌كانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه چه‌ندين جار داوايكردووه، په‌كه‌كه چه‌كداره‌كانى له سنوورى شنگال بكێشێته‌وه.
هاوكات توركيا له پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يه كه به‌رده‌وام دژايه‌تى خۆى بۆ مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له سنوورى شنگال ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، كه ئه‌وان رێگه ناده‌ن شنگال ببێته قه‌نديلى دووه‌م بۆ په‌كه‌كه.