درێسی مایکل جۆردان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
تۆڕی (گرای چانیڵ ئوکشونز) رایگەیاند، ئەو درێسەی کە مایکل جۆردان ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی باسکەی ئەمێریکا لە ئۆڵمپیكی لۆس ئانجلس لە ساڵی ١٩٨٤ یاری پێدەکرد، لە زیاداکردنێکی ئاشکرادا بە زۆرترین پارە فرۆشرا و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.
به گوێرهی سهرچاوهكه، درێسە ژماره (9)ـهكهی جۆردان بە ٢٣٧٩٠٤ دۆلار فرۆشرا، بهوپێیهی ئهو باسكهزانه ئهمێریكاییه بهم ژماره درێسه ئاستێكی بهرزی له ئۆڵمپیكی ١٩٨٤ بۆ ههڵبژاردهكهی پێشكهش كرد.
بە گوێرەی زانیاری تۆڕەکە ئەمە دەبێتە بەنرخترین درێسی تۆپی باسکە و بەپێش نرخی درێسی جولیۆس ئیرفینگ کەوت کاتێک لە ساڵی ٢٠١١ بە ١٩٠٤١٤ دۆلار فرۆشرا بوو.
لەلایەکی تر دوو ھەفتە پێش ئێستە جووتە پێڵاوەکەی جۆردان کە یاری کۆتایی پێ ئەنجام دا بە ١٩٠ ھەزار دۆلار فرۆشرا، جووتە پێڵاوەکە واژی جۆردانی لەسەر بووە کە توانی ٦ جار ناسناوی باسکەی ئهمێریكا بەدەست بێنێت.
ژمارەی پێوانەیی لە فرۆشتنی درێسی وەرزشی بەناوی بایت روس یاریزانی تیپی بەیسبۆلی نیۆیۆرک یانکینزە، کە لە ساڵی ٢٠١٢ بە بڕی ٤،٤ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
مەسعوود حەسەن