باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق 3 رۆژ به رۆژوو بووه‌و نانی جه‌ژن ده‌خوات
K24 - هه‌ولێر:
فومیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق، به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه پیرۆزبایی ده‌كات و ده‌ڵێت له ره‌مه‌زاندا سێ رۆژ به رۆژوو بووم.
باڵیۆزی ژاپۆن له ڤیدیۆیه‌كدا كه له پێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كات و سینییه‌ك خواردنی له به‌رده‌ستدایه و ده‌ڵێت " هه‌موو رۆژه‌كانتان خۆشی بێت و هه‌موو ساڵێك له خێر و خۆشیدابن، من دوایین سێ رۆژی ره‌مه‌زان به ڕۆژوو بووم و ئێستا برسیمه و كاهی و كولیچه و قه‌یماغم له لایه" پاشان به ناوی خودا ده‌ست ده‌كات به نان خواردن".
هه‌روه‌ها له قسه‌كانیدا سڵاو بۆ سه‌رباز و ئه‌و هێزانه ده‌نێرێت كه له جه‌نگدان دژی داعش و سۆز و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئاواره‌كان و ره‌وشی منداڵه‌كان به بۆنه‌ی جه‌نگ ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت " ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م جه‌ژنه ده‌بێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ عێراق و هه‌موو جیهان".
یه‌كه‌مجار نییه باڵیۆز یان نوێنه‌ریكی وڵاتانی بیانی به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی پیرۆزبایی جه‌ژن و بۆنه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن، پێشتریش كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه به زمانی كوردی پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌و له چه‌ندین بۆنه‌شدا به جل و به‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری بۆنه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان كردووه".
به‌ڵام یه‌كه‌مجاره باڵیۆزی وڵاتێك به تایبه‌تی ژاپۆن به‌و شێوه‌یه ده‌ركه‌وێت و بڵێت سێ رۆژ به رۆژوو بووم و ده‌ست بكات به خواردنی نانی جه‌ژن.