منداڵه‌كانی ئیڤانكا به فڕۆكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی باپیریان ده‌ڵێن فڕۆكه‌ی حه‌ڵواكه
K24 هه‌ولێر:
ئیڤانكای كچه گه‌وره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی ده‌ڵێت" منداڵه‌كانم به فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا "ئێر فۆرس وه‌ن" ده‌ڵێن " فڕۆكه‌ی حه‌ڵواكه".
ئیڤانكا روونیكردووه‌ته‌وه كه سێ منداڵه‌كه‌ی له ناو فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی باپیریانه‌وه "حه‌ڵوای جۆری (M&MS) ده‌درێته منداڵه‌كانم كه پارچه حهڵوایهكهو له شێوه‌ی قۆبچه‌ی بچووك درووست ده‌كرێت و ماركه‌یه‌كی ناوداره لای منداڵان، هه‌ر بۆیه به فڕۆكه‌كه ده‌ڵێن "فرۆكه‌ی حه‌ڵواكه".